ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆماركراوه، (ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان) ئینستتیوتێكی زانستی كوردستانی، ناحكومی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته، به‌نیگایه‌كی گه‌ش بینانه كارده‌كات بۆ سودی گشتی له‌پێناو فه‌رمانڕه‌وایه‌كی پێگه‌یشتوو له‌هه‌موو بوار و ئاسته‌كاندا. ئینستتیوت مه‌به‌ستیه‌تی، له‌رێگای توێژینه‌وه‌ی زانستی و ستراتیژی، به‌شدارییه‌كی درووست بكات بۆ باشتركردنی باری په‌روه‌رده‌یی، یاسایی، ته‌ندروستی، ئابووری، و سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكانی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی له‌هه‌رێمی كوردستان، تا هاوكارێكی راسته‌قینه و پردێك بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌كان به‌یه‌كتری بۆ هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی، ئاسوده‌ی، به‌خته‌وه‌ر له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و پرنسیپ و به‌هایانه‌ی ئینستتویت پێوه پابه‌نده برتییه له:
1. پابه‌ندبوون به په‌یماننامه و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافی و مرۆڤ .
2. پابه‌ندبوون به دیموكراسی و رێزگرتن له سه‌روه‌ری یاسا.
3. گه‌شه‌دان به‌كاری خۆبه‌خشی و خێرخوازی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
4. په‌یوه‌ست بوون به بێ لایه‌نی، شه‌فافیه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی، و جیاوازی نه‌كردنی ره‌گه‌زی و دینی و نه‌ته‌وه‌یی.
5. پاراستنی باڵانسی جێنده‌ری، و پاراستنی تایبتمهندێتی و نهێنییه كه‌سییه‌كان.
كلیك بكە بۆ خوێندنەوەی پەیرەوی ناوخۆی ئینستتیوتی پەی
ئەندامانى دەستەى دامەزرێنەرى ئينستتيوتى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
Founding members of the PAY Institute of Education and Development
ئەندامانى بۆردی ئينستتيوتى پەى بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
Board members of the PAY Institute of Education and Development