بەڵێ بۆ لامەرکەزی نەخێر بۆ دومەرکەزی

٢٠٢٠/٠٥/٠٢
بەڵێن ئیسماعیل حاجی

پێویستە پەرلەمانی کوردستان حزورێکی جدی هەبێت و کارەکانی دەست پێبکاتەوە لە ژێر رۆشنایی رێنماییە تەندروستیەکان خەڵک چاوەڕێی کارو بەدواداچونی زیاترە لە پەرلەمانتارو پەرلەمان ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان زیاتر لە دوهەفتەیە داوای دانیشتنی پەرلەمانمان کردوە موچە وەک سەرەتایترین مافی شایستەی دارایی موچەخۆرانە کە دەبێت حکومەت دابینی بکات هەوڵەکانی حکومەت لە ریکخستنەوەی خاڵە سنوریەکان و باج و داهاتی ناوخۆ و لێخۆشبونی گومرگی و دورخستنەوەی کۆمپانیا حیزبیەکان بە هەمو جۆرەکانیەوە بۆتە ئەولەویەتی ئەم قۆناغە لەپاڵ ئەم هەوڵانەدا پەرلەمانی کوردستان بە زویی یاسای دروستکردنی(دەستەی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان پەسەند بکات)ومەلەفی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە دامەزراوەیی بکرێت و رێکەوتنێکی گشتگیر و تۆکمە لە نێوان هەرێم وبەغداد ئەنجام بدرێت وهەرێم مانگانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل رادەستی حکومەتی عێراق بکات و شایستە داراییەکانی هەرێم پارێزراو بن بەمەش کێشەی دارایی و موچە چارەسەر دەبن. پرسی لامەرکەزیەت لە روی کارگێری و داراییەوە گرنگ و پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان ئەمە یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی بزوتنەوەی گۆران کە کاری بۆ دەکات بەڵێ بۆ لامەرکەزی نەخێر بۆ دومەرکەزی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە پێکهێنەرەکانی دەبێت هەنگاوەکانی چاکسازی خێراتر بکەن و بریارو یاسا دەرچوەکان جێبەجێبکەن و پەرلەمانی کوردستانیش یاسای چاکسازی گشتگیر و هەمەلایەنە لە بوارەکانی کارگێری ،یاسایی ،سیاسی ،ئابوری، سەربازی بە زویی پەسەند بکات بە تایبەت لە بواری داهات زینی وەرتێ جارێکی تر پرسی یەکخستن و بە دامەزراوەیکردن و بە نیشتیمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی وەک بنەمایەک بۆ پاراستنی کوردستان و دورکەوتنەوە لە گرژی و ئاڵۆزی ناوخۆکردەوە ئەولەویەت و پێویستە سەرۆکایەتی هەرێم هەنگاوە کرداریەکان خێراتر بکات

‎بابەتی پەیوەندی دار